لە ئەورووپا فێستیڤاڵێک بۆ پاڵپشتیی ڕیفراندۆم ڕێک دەخرێت
بێوار عەلی، یەکێک لە چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئەورووپا گوتی: "بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا فێستیڤاڵێکی گەروە بۆ پشتیوانی لە ڕیفراندۆم ساز بکرێت، لەو فێستیڤاڵەدا وتاری کوردانی تاراوگە دەخوێندرێتەوە و تێیدا داوای مافی گەلی کوردستان و سەربەخۆیی کوردستان دەکەین، لە ئێستاوە ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ ئەوەی سەرجەم چین و توێژەکان بەشداریی لە فێستیڤاڵ بکەن".
ئەوەشی خستە ڕوو: "لەو فێستیڤتاڵەدا پەیامی ئاشتی دەگەیەنینە هەموو جیهان و پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپاش بەشێکی زۆری کوردانی تاراوگەش پەیوەندیان پێوە کردووین بۆ پشتیوانی".
دەشڵێت: "ئەم فێستیڤاڵە بە پشتیوانیی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکرێت".
باسنیوز
