تاقانه‌كانى ئه‌نفال له‌گه‌رمیان: بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه ئه‌نفال نه‌كرێینه‌وه ده‌نگ به ڕیفراندۆم ده‌ده‌ین
دێكان حه‌سه‌ن، كچه چالاكوانى مه‌ده‌نى و دانیشتوی شارۆچكه‌ى كفری، ڕای گه‌یاند" "ئێمه‌ی خه‌ڵكی گه‌رمیان پاڵپشتی و پشتگیریی خۆمان بۆ ریفراندۆم ده‌رده‌بڕین، كه ئاواتی هه‌موو كوردێكه وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر، ببین به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، بۆیه داواكارم له لایه‌نه سیاسیه‌كان، هه‌موویان ده‌ست له‌ناو ده‌ست و كێشه‌كان وه‌لاوه بنێن و له‌به‌ر خوێنی شه‌هیدان، ده‌نگ به‌سه‌ر به‌خۆیی كوردستان، بده‌ن".
هاوكات، فه‌رهاد ره‌شید، چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له خورماتوو، گوتى: "ئێمه وه‌ك به‌شی هه‌ره‌زۆرى چالاكوانان و گه‌نجانى خورماتوو كه یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كان، پاڵپشتی خۆمان بۆ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ر ده‌بڕین، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه له پێناو سه‌ر به‌خۆیی كوردستان خه‌باتی كردوه، داوش ده‌كه‌ین ئه‌و ریفراندۆمه بێ ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، نه‌كرێت".
ئه‌و چالاكوانه، گوتیشی: "به‌شێوه‌یه‌كى گشتى دانیشتووانى ناوچه كوردستانییه‌كان، له‌وه تێگه‌یشتوون، كه له‌حوكمڕانى عێراق غه‌درى زۆریان لێكراوه، بۆیه دوپاتى ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ده‌نگ بۆ راپرسی بده‌ن، ئێمه‌ی دانیشتوانی خورماتوو، نه‌ك هه‌ر ده‌نگ ده‌ده‌ین، به‌ڵكو ئاماده‌ین به‌خوێن ده‌نگ بده‌ین".
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن عه‌لی، تاقانه‌ى ئه‌نفال و چالاكوانى كومه‌ڵى مه‌ده‌نى، دانیشتوی ناوچه‌ى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه بارودۆخی ناوچه‌كه خه‌ریكه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، بۆیه ده‌رفێـێكی له‌باره بۆ كورد كه راپرسی ئه‌نجام بدات، گوتیشی: "ئێمه وه‌ك و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له گه‌رمیان، به‌یان نامه‌یه‌كمان ده‌ركردووه و تێیدا پاڵپشتی خۆمان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ربڕیوه".
ئه‌و تاقانه‌یه‌ی ئه‌نفال، داواى له لایه‌ن سیاسییه‌كان و گه‌لى كوردستان كرد، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه ئه‌نفال نه‌كرێینه‌وه، ده‌نگ به‌ڕیفراندۆم بده‌ن.
bas news-
