فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه و له‌به‌شێكیدا هاتووه"ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه(5-8-2017) له باره‌گای(ئیسناد)ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه زێره‌ڤانی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری له شاری هه‌ولێر باڵه‌خانه‌یه‌ك كه كۆگایه‌كی كۆنی زێره‌ڤانی بوو گڕی گرتووه و به‌وهۆیه‌وه دوكه‌ڵێكی زۆر له ناوچه‌كه په‌یدا بووه".
ئاماژه به ئه‌وه‌ش دراوه كه به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه كه‌لوپه‌له‌كانی كۆگاكه سووتاون و چه‌ند گوله هاوه‌نێكی كۆنیش كه له‌و كۆگایه بوونه و ته‌قیونه‌ته‌وه و سێ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانييش كه كاریان پاسه‌وانیكردنی شوێنه‌كه بووه به سووكی برینداربوونه و چاره‌سه‌ری خێرا و پێویستیان بۆكراوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:-
ڕاگه‌یه‌نراوێك له له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه(5-8-2017) له باره‌گای(ئیسناد)ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه زێره‌ڤانی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری له شاری هه‌ولێر باڵه‌خانه‌یه‌ك كه كۆگایه‌كی كۆنی زێره‌ڤانی بوو گڕی گرتووه و به‌وهۆیه‌وه دوكه‌ڵێكی زۆر له ناوچه‌كه په‌یدا بووه.
به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه كه‌لوپه‌له‌كانی كۆگاكه سووتاون و چه‌ند گوله هاوه‌نێكی كۆنیش كه له‌و كۆگایه بوونه و ته‌قیونه‌ته‌وه و سێ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییش كه كاریان پاسه‌وانیكردنی شوێنه‌كه بووه به سووكی برینداربوونه و چاره‌سه‌ری خێرا و پێویستیان بۆكراوه.
دانیشتووانی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕووداوه‌كه ڕووداوێكی سرووشتی بووه و دووره له هه‌ر كارێكی تیرۆریستی و ئاژاوه‌گێڕی و ئێستا بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه.
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
bas news-
