پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی كریس كۆچێرا
بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان و مێژووزان و نووسەری مەزن كریس كۆچێرا زۆر خەمبار بووم. بە ناوی خۆم و هەموو خەڵكی كوردستان سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و كەسوكار و ئاشنا و دۆستانی خوالێخۆشبوو كریس كۆچێرا دەكەم. ئەو دۆستێكی مەزنی گەلی كوردستان بوو و بەهۆی نووسین و كتێب و توێژینەوەكانی لەبارەی كورد و كوردستان ڕۆڵێكی گەورەی لە ناساندنی كورد بە جیهانی دەرەوەدا هەبووە. كریس كۆچێرا ناوێكە هەمیشە لە بیرەوەری و دڵی گەلی كورد دەمێنێتەوە و ماندووبوون و كارە گەورەكانی بە تایبەت لەسەر مێژوو و بارودۆخی سیاسی و جیۆگرافی كورد و هەروەها ڕۆڵی ئێوەیش وەك هاوسەر و هاوكاری كریس كۆچێرا لە بە جێگەیاندنی كار و بەرهەمەكانی جێگەی ستاییش و پێزانینە.
هاوبەشی خەمتانم و لە خودا داواكارم سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و ڕۆحی شاد بێت.
مەسعوود بارزانی
kdp-
