لە سلێمانی کەمپینی پشتیوانیکردن لە ڕیفراندۆم ڕاگەیاندرا
لە سلێمانی کەمپینێک بۆ پشتیوانیکردن لە ڕیفراندۆم لە ئاستی چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی و پیاوانی ئایینی و کەسایەتییەکاندا ڕاگەیاندرا، لە کەمپینەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، کە وەک ئەرکێکی نیشتمانی لەسەر هەمووان پێویستە لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا، واتە لە ٢٥ی مانگی نۆدا بە (بەڵێ) دەنگ بە ڕیفراندۆم بدەن.
(دلێر نه‌قشبه‌ندی)، چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و سه‌رۆكی كه‌مپینی (به‌ڵێ) بۆ ڕێفراندۆم به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''ئه‌مڕۆ، شه‌ممه، وه‌ك كۆمه‌ڵێك ڕێكخراو و پیاوانی ئایینی و كه‌سایه‌تی و ئه‌دیبان و ڕۆشنبیران، كه‌مپینی (به‌ڵێ) بۆ ڕێفراندۆممان ڕاگه‌یاند، وه‌ك هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی خۆمان. پێشمان وایه، له ده‌وڵه‌تێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌باشی به‌ڕێوه دەچێێت، بۆیه ئێمه بانگ له هه‌مو تاكێكی كورد ده‌كه‌ین، ڕۆژی 25-9 به (به‌ڵێ) ده‌نگ به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بده‌ن.''
(نه‌قشبه‌ندی) گوتی: ''ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت وه‌ك ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كاری باشتر پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا بكه‌ین، دەبێ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردستان‌مان هه‌بێت، بۆیه وه‌ك ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كار بۆ سه‌رخستنی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین، ئامانجمان ئه‌وه‌یه له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا لاوانی كوردستان ئازاد بن، ده‌رفه‌تی خزمه‌تكردنیان بۆ بڕه‌خسێت له حكوومه‌تی كوردستاندا.''
سه‌رۆكی كه‌مپینی (به‌ڵێ) بۆ ڕێفراندۆم گوتیشی: ''كه‌مپینه‌كه‌مان له ته‌واوی كوردستاندا چالاكیی ده‌بێت، تاوه‌كو بتوانین، ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی له ناو هاووڵاتییاندا بۆ پاش ڕێفراندۆم كراوه، پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه و هانی هاووڵاتییانیش بده‌ین، ده‌نگ به ئایندهی خۆیان بده‌ن.''
شاعیر و ڕۆژنامه‌نوس، (ئه‌میر هه‌ڵه‌بجه‌یی)، به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ئێمه، وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسان و شاعیران پشتیوانی له ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كه‌ین، كه ده‌زانین له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا، وه‌ك چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا مافی ڕۆشنبیر و ئه‌دیبان پارێزراوه، گه‌شبینیشم به ئایندهی ڕۆشنبیران و ئه‌دیبان و ڕۆژنامه‌نوسان له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا، بۆیه پێویسته پشتیوانی (سه‌رۆك بارزانی) بین له‌م ئه‌ركه پیرۆزەدا و ڕۆژی 25ی ئهیلوول به (به‌ڵێ) ده‌نگ به ڕێفراندۆم بده‌ین.''
(هه‌ڵه‌بجه‌یی) گوتی: ''نابێ به بیانووی گله‌یی و گازندەی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییەوە، كه ئێستا به هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌ت و هاووڵاتییان بووه‌ته‌وه، ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌بار ببەین، ئه‌وانه‌یشی دژی ڕێفراندۆم وه‌ستاونه‌ته‌وه، ده‌بێ ته‌نیا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێت، كه پێی دەگوترێت ئازادیی تاك، نه‌ك وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن، بیانه‌وێت ڕێگری له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆمدا دروست بكه‌ن.''
ئه‌و ڕۆشنبیرە گوتیشی: ''داوا له ڕۆشنبیران و نووسه‌ران ده‌كه‌م، هه‌موو نووسین و چالاكییه‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان تەرخان بکەن و هاووڵاتیاین به‌ره‌و ده‌نگدان به ڕێفراندۆم هان بده‌ن''.
لای خۆیه‌وه، ماموستای ئایینی، (ئه‌حمه‌دی قامیشی)، ئه‌ندامی باڵای كه‌مپینی (به‌ڵێ) بۆ ڕێفراندۆم، به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''چۆن عه‌ره‌ب و فارس و تورك مافی ده‌وڵه‌تبوونیان هه‌یه، ئێمه‌ی گه‌لی كوردیش (خوای گه‌وره) ئه‌و مافه‌ی پێ داوین و پێویسته له‌سه‌رمان كار بكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی، كه له لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه لێمان زه‌وت كراوه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕۆنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و كێشه‌ی سیاسی‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و كار بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسە پیرۆزه بكه‌ن.''
(قامیشی) ئاماژەی بۆ ئه‌وه كرد: ''له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا زیاتر مافی ته‌واوی ئایین و ئایینزاكان ده‌پارێزرێت، بۆیه وه‌ك موسڵمانێك، ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانه كار بكه‌ین بۆ سه‌رخستنی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و ڕێزگرتن له ته‌واوی كهمهئایینییهكانی، كه له كوردستاندا هەن.''
ئهوماموستا ئایینییه گوتیشی: ''ماموستایانی ئایینی له كوردستان هه‌میشه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كانی گه‌له‌كه‌یاندا بوونه و ئێستاش ماموستایانی ئایینی له‌گه‌ڵ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندان.''
kdp-
