تارق نووری: بە هۆی پلەی گەرمیی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی گڕی گرتووە؛ زیانی گیانی نییە

 	 تارق نووری: بە هۆی پلەی گەرمیی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی گڕی گرتووە؛ زیانی گیانی نییە
بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی فەرماندەییی زێرەڤانی گڕی گرتووە و زیانی گیانی نەبووە.

لیوا (تارق نووری)، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شاری ھەولێر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە نێو بارەگایەکی فەرماندەییی زێرەڤانیدا گڕی گرت و بووە ھۆی ئەوەی ئاگر لە کۆگاکەی زێرەڤانی بکەوێتەوە و ھەندێک لەو چەک و تەقەمەنییانە بتەقنەوە، بەڵام خۆشبەختاتە ڕووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە و تەنیا زیانی ماددیی ھەبووە.''

kdp-
Top