په‌رله‌مانتارێكى پارتى: لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئێستا له تێبینییه‌كانى ئێمه ده‌گه‌ن
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى ڕاىگه‌یاند: "كاتێك ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی بودجه‌ى عێراق درا، له سه‌ره‌تاوه فراكسیۆنى پارتى ڕه‌خنه و تێبینی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه هه‌بوو، هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى له پرۆژه‌كه‌دا دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى مییلهتى كورد بوون خستییه‌ڕوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن وا بابه‌ته‌كه‌یان له‌یه‌ك دایه‌وه، كه قسه‌كانى ئێمه له‌سه‌ر بڕگه‌ى نه‌وته".
گوتیشی: "هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه نابێت، كه حكوومه‌تى ناوه‌ندى وهریانى گرتووه، چونكه هیچ پشكێكى بۆ كوردستان ڕه‌وانه نه‌كراوه، بۆیه كاتێك هیچ بڕه پاره‌یه‌كمان بۆ ڕه‌وانه نه‌كرابێت، ئاماده‌ش نین كه هاوبه‌شى دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه بین، هه‌رچه‌نده له بودجه‌ى سیادیدا ئه‌وه هاتووه، كه هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت قه‌رز و سوودى قه‌رزیش ببژێرێت".
ئه‌شواق جاف ئاماژه بۆ ئه‌و خاڵانه‌ش ده‌كات، كه فراكسیۆنى پارتى له‌كاتى ده‌نگدان به پرۆژه‌كه وه‌كوو مه‌ترسی ئه‌و خاڵانه‌ى خسته‌ڕوو، به‌ڵام لایه‌نه‌كان گوێیان بۆ نه‌گرت، كه چى ئێستا ئه‌و لایه‌نانه بیریان ده‌كه‌وێته‌وه تێبینییه‌كانى فراكسیۆنى پارتى درووست بوون.
له‌و تێبینییانه‌ش، گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر له مه‌له‌فى ئاواره‌كاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینى چه‌ك بۆ هه‌واڵگرى، سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبی ته‌رخان كرابوو، به‌ڵام ئه‌و لیسته ناوى پێشمه‌رگه‌ى تێدا نه‌بوو.
تێبینییه‌كى گرنگتر ئه‌وه‌یه، پێشمه‌رگه وه‌ك هێزى زه‌مینى عێراقى به 25 هه‌زار كه‌س هه‌ژمار كراون، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر پابه‌ندى ده‌ستوور بێـت، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه حه‌شدى شه‌عبی به 146 هه‌زار كه‌س دانراون.
باسینوز
