بارزانی: کریس کۆچێرا ناوێکە ھەمیشە لە بیرەوەریی کورددا دەمێنێتەوە
مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا سەرخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کریس کۆچێرا کرد و ئەوەی خستووەتە ڕوو: "بە ناوی خۆم و ھەموو خەڵکی کوردستان، سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و ئاشنا و دۆستانی خوالێخۆشبوو کریس کۆچێرا دەکەم".
بارزانی، لە پەیامەکەیدا، ئەوەشی روون کردووەتەوە: "ئەو دۆستێکی مەزنی گەلی کوردستان بوو، بەھۆی نووسین، کتێب و توێژینەوەکانی لەبارەی کورد و کوردستان، ڕۆڵێکی گەورەی لە ناساندنی کورد بە جیھانی دەرەوەدا ھەبووە، کریس کۆچێرا ناوێکە ھەمیشە لە بیرەوەری و دڵی گەلی کورد دەمێنێتەوە".
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بۆ خاتوو ئیدیت کۆچێرا
بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوسەری بەڕێزتان و مێژووزان و نووسەری مەزن کریس کۆچێرا زۆر خەمبار بووم، بە ناوی خۆم و ھەموو خەڵکی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە، کەسوکار، ئاشنا و دۆستانی خوالێخۆشبوو کریس کۆچێرا دەکەم، ئەو دۆستێکی مەزنی گەلی کوردستان بوو، بەھۆی نووسین، کتێب و توێژینەوەکانی لەبارەی کورد و کوردستان ڕۆڵێکی گەورەی لە ناساندنی کورد بە جیھانی دەرەوەدا ھەبووە، کریس کۆچێرا ناوێکە ھەمیشە لە بیرەوەری و دڵی گەلی کورد دەمێنێتەوە و ماندووبوون و کارە گەورەکانی بە تایبەت لەسەر مێژوو، بارودۆخی سیاسی و جیۆگرافی کورد و ھەروەھا ڕۆڵی ئێوەیش وەک ھاوسەر و ھاوکاری کریس کۆچێرا لە بە جێگەیاندنی کار و بەرھەمەکانی جێگەی ستاییش و پێزانینە.
ھاوبەشی خەمتانم و لە خودا داواکارم سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و ڕۆحی شاد بێت.
مسعود بارزانی
باسنيوز
