سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی هەڵوێستی بەرامبەر بە ڕیفراندۆم ناگۆڕێت

 سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی هەڵوێستی بەرامبەر بە ڕیفراندۆم ناگۆڕێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای گەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ”هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ناگۆڕێت“.



ئەمڕۆ شەممە 18/5/2017، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باسی لە دیدارەکەی نێوان سەرکردە باڵاکانی یەکێتی و کونسوڵی تورکیا کرد و ڕاگەیاند: "ئامانج لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی ھەینیی نێوان کۆسرەت ڕسووڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و محەمەد عاکیف، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا، باسکردنی پرسی ڕیفراندۆم و سەردانی کردنی شاندی یەکێتی بووە بۆ تورکیا".



ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاشکراشی کرد: "کۆنسوڵآ تورکیا ویستوویەتی دڵنیا ببێتەوە لە سەردانەکەی شاندی یەکێتی بۆ تورکیا، بەڵام ھێشتا کاتی سەردانەکەمان دیاری نەکردووە“.



سەعدی ئەحمەد پیرە جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی یەکێتی لە بەرامبەر پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ”جێگیرە و ناگۆڕێت“ و گوتی: ”یەکێتی بە شەو هەڵوێستێکی نییە و بە ڕۆژیش هەڵوێستێکی دیکەی هەبێت“.



باسنيوز
Top