چەکدارانی پەکەکە لە خانەسۆر بازرگانێکی کورد دەکوژن

چەکدارانی پەکەکە لە خانەسۆر بازرگانێکی کورد دەکوژن
بەڕێوەبەری شارەدێی زوممار رایدەگەیەنێت، کە چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تەقەیان لە دوو بازرگانی کورد کردووە و یەکێکیان کوژراوە.



ئەو دوو بازرگانە، کە سەر بە هۆزی گەرگەریی کوردن، لە گوندی خانەسۆری سەر بە شاری شنگال لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە تەقەیان لێکراوە، یەکێکیان کوژراوە و ئەوەی دیکە بریندارە.



ئەحمەد جەعفەر، بەڕێوەبەری شارەدێی زوممار راگەیاند، دوای کوشتن و بریندارکردنی ئەو دوو بازرگانە کوردە، چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە پارە و ئۆتۆمبێلەکەیان بردوون.



بەپێی زانیارییەکان، رۆژی شەممە 5\8\2017 پیاوماقوڵانی هۆزی گەرگەری کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە و تێیدا داوایان لە پەکەکە کردووە ئەو چەکدارانەی تەقەیان لەو دوو بازرگانە کردووە، رادەستی هۆزەکە بکات.




باسنیوز
Top