كؤماري ئيسلامي ئێرانی شیعی. . دوو بەندکراوی دیکەی کورد لەسێدارە دران

كؤماري ئيسلامي ئێرانی شیعی. . دوو بەندکراوی دیکەی کورد لەسێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی دیکەی کورد لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ جێبەجێ کرا.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2017/8/5، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی (دەریا)ی ورمێ لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بەڕێوە چووە.



ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە کوردە بە سەعید پورهورموزی، کوڕی جەعفەر، خەڵکی نەغەدە و حوسێن شاهینی خەڵکی گوندی (کۆسی)ی ورمێ ڕاگەیەندراوە کە بە تۆمەتی "بازرگانیکردن بە ماددە سڕکەرەکان" لەسێدارە دراون.



بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) لە ماوەی 35 ڕۆژی ڕابردوودا 27 هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.




باسنیوز
Top