قایمقامی پێنجوێن: بەرھەمی ئەمساڵی ناوچەکەمان ڕەوانەی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەکەین
زانا ڕەحمان، قایمقامی شارۆچکەی پێنجوێن، ڕاگەیاند: "وەک ئاشکرایە چەند ڕۆژێکە بەرھەمی ھاوینەی جووتیارانی سنوورەکەمان بە ڕێژەیەکی زۆر و باش پێگەیشتووە، بە تایبەتی بەرھەمی شووتی، ھەر بۆیە بەھۆی ساغنەبوونەوەی لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، بەشێکی لێ ڕەوانەی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێن".
ئەوەشی خستەڕوو، کە ھاوردەکردنەکەی "بە ناچارییە"، چونکە وەک جووتیاران ئاماژەی بۆ دەکەن، لە بازاڕی ناوخۆ و عەلوەکاندا، وەک پێویست پارەیان بۆ ناکات".
قایمقامی شارۆچکەی پێنجوێن ئاشکراشی کرد، کە سەرباری پێگەیشتنی بەرھەمی ناوخۆ، تا ئێستا ھیچ بڕیارێک بۆ قەدەغەکردنی ھاوردەی بەرھەمی دەرەکی نەدراوە و ئەوەی ھەیە تەنیا ئەو بڕیارەی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستانە، کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گومرکی خاڵە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستانی کردووە، تەنیا بڕی باجی لەسەر بەرھەمەکانی دەرەوە زیاد کردووە و "تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی نوێ بۆ قەدەغەکردنی ئەو بەرھەمانەی کە ھاوردە دەکرێن و لە ناوخۆدا پێگەیشتوون، نییە".
BAS NEWS-
