ھاتوچۆی سۆران ئاگادارییەک بۆ شۆفێران بڵاو دەکاتەوە
راید دلاوەر باڵەکی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران، ڕاگەیاند: "ئاگاداری خاوەنی ئەو ئۆتومبێلانە دەکەینەوە، کە مۆدێلیان لە خوار 2000ەوەیە و تا ئێستا تۆمار نەکراون، دەتوانن لە بەرواری 1/8/2017، تا 31/8/2017 سەردانی بەڕێوبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و تۆمارکردنیان، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1- ئەو ئۆتومبێلانەی لە وڵاتانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، ، لە ڕێگای دەروازە سنوورییەکان ھاتوونەتە ناو ھەرێمی کوردستان.
2- گشت ئۆتومبێلەکانی ھەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی عێراق، کە ھیچ بەڵگەنامەیەکیان نییە.
3- ئەو ئۆتۆمبێلانەی (فەحس موئەقەت)ن.
4- ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھەڵگری تابلۆی (تەسدیر)ن و تۆمار نەکراون.
5- ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھەڵگری تابلۆی کاتیی ھەرێمی کوردستانن و لە دەروازەی کوردستانەوە داخیڵ کراون، بەڵام تۆمار نەکراون.
BAS NEWS-
