ھاتوچۆی سۆران ئاگادارییەک بۆ شۆفێران بڵاو دەکاتەوە

ھاتوچۆی سۆران ئاگادارییەک بۆ شۆفێران بڵاو دەکاتەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران، ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدیلایان لە خوار 2000ەوەیە، تۆمار دەکرێن و ڕێنمایی نوێ بڵاو دەکرێتەوە.

راید دلاوەر باڵەکی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران، ڕاگەیاند: "ئاگاداری خاوەنی ئەو ئۆتومبێلانە دەکەینەوە، کە مۆدێلیان لە خوار 2000ەوەیە و تا ئێستا تۆمار نەکراون، دەتوانن لە بەرواری 1/8/2017، تا 31/8/2017 سەردانی بەڕێوبەرایەتیی ھاتوچۆی سۆران بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و تۆمارکردنیان، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1- ئەو ئۆتومبێلانەی لە وڵاتانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، ، لە ڕێگای دەروازە سنوورییەکان ھاتوونەتە ناو ھەرێمی کوردستان.

2- گشت ئۆتومبێلەکانی ھەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی عێراق، کە ھیچ بەڵگەنامەیەکیان نییە.

3- ئەو ئۆتۆمبێلانەی (فەحس موئەقەت)ن.

4- ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھەڵگری تابلۆی (تەسدیر)ن و تۆمار نەکراون.

5- ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھەڵگری تابلۆی کاتیی ھەرێمی کوردستانن و لە دەروازەی کوردستانەوە داخیڵ کراون، بەڵام تۆمار نەکراون.
BAS NEWS-
Top