ڕانیە.. ھاووڵاتییەک لەکاتی مەلەکردندا خنکا

 ڕانیە.. ھاووڵاتییەک لەکاتی مەلەکردندا خنکا
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد، کە ھاووڵاتییەک لە کاتی مەلەکردندا، لە سنووری شاری ڕانیە، خنکاوە.

حوسێن عەبدوڵا، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین، لەم بارەیەوەڕایگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی 8/4/2017، ھاووڵاتییەک لەکاتی مەلەکردندا، لە بەنداوی سەروچاوەی سنووری شاری ڕانیە، خنکا".

باسی لەوەش کرد، کە ئەو ھاووڵاتییە ناوی (د.ک)، تەمەنی 19 ساڵە و دانیشتووی گوندی کفرەدۆڵی شارەدێی حاجیاوایە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە دوای ماوەیەک تەرمەکەی ھێنرایە دەرەوە و بە مەبەستی توێکاری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.









باسنیوز
Top