ئەنجامی ڕاپرسییەکی لە بارەی ریفراندۆمی کوردستانەوە راگەیەندرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/8/2017 کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەرۆ لە پرێس کۆنفرانسێک لە پارادای کافی ئەنجامی ڕاپرسی پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان راگەیەندرا, کە تیایدا بەشی توێژینەوەی سیاسەت و ستراتیجی بە شیوەیەکی مەیدانیانە بۆچوونی ھاولاتیانی پاریزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی لە بارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم وەرگرتبوو.
راپرسیەکە لە لایەن تیمێکی شارەزای گەڕۆک کە دابەش کرابوون بەسەر پێنج گرووپ ئەنجام دراوە، تیمە گەڕۆکەکان لە سەنتەری شارەکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، ھەڵەبجە و شارۆچکەی و شارەدێکانی، ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان راپرسییەکەیان ئەنجام داوە.
لە بارەی ئەنجامی راپرسییەکەوە، کۆی دەنگی (بەڵێ) کە ھەزار و 416 کەس دەنگی بۆ دابوو، رێژەی 66,5% دەنگەکان.
لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا دوای ریفراندۆم، پێت باشە یەکسەر سەربەخۆیی رابگەیەندرێـت؟، ئەوانەی دەنگیان بەوە دابوو کە راستەوخۆ سەربەخۆیی رابگەیەنرێت، لە کۆی دەنگدەران، رێژەی 55,7% دەنگەکان بوون، 28,3% پێیان باش بوو، گەڕانەوە بۆ بەغدا ھەبێت.
bas news -
