نازناوی شاجوانی عێڕاق له (ڤیان سلێمانی) وهرگیرایهوه
ڤیان نووری سلێمانی، شاجوانی عێڕاق بۆ ساڵی 2017، بەهۆی پێشلکردنی یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکان، نازناوی شاجوانی عێڕاقی لێ وهرگیرایهوه.
ئەمشەو پێنج شەممە 3/ 8/ 2017، لێژنەی باڵای هەڵبژاردنی شاجوانی عێڕاق بۆ ساڵی 2017، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)،ڕای گهیاند: "بەهۆی پێشلکردنی یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی شاجوانی عێڕاق، نازناوی شاجوانی عێڕاق له (ڤیان) وهرگیرایهوه".
ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی پێشلکردنی بڕگەی 4 لە یاسای هەڵبژاردنی شاجوانی عێڕاق، نازناوەكه له شاجوان وهرگیرایهوه.
پێگە فەرمییەکەی شاجوانی عێڕاق، هاوکات لەگەڵ بڵاو کردنەوەی ڕوونکردنەوەکە، مەستی حەمە، هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێڕاقی وەک شاجوانی فەرمی عێڕاق ناساندووە و وێنەکانیشی بڵاو کردووەتەوە.
مەستی حەمە، خەڵکی هەڵەبجەیە و لە دایک بووی ساڵی 1999ـیە، قوتابی پەیمانگای نەوتە.
لە ڕۆژی 25/5/2017، لە هۆڵی گلگامێشی بەغداد، دووەمین شاجوانی عێڕاق لهدواى پرۆسهى ئازادى هەڵبژێردرا، ڤیان نووری، وەک شاجوانی عێڕاق، مەستی حەمە، وەک هاوەڵی یەکەمی شاجوان، هەروەها سارا عەبدول جەلیل، وەک هاوەڵی سێیەمی شاجوانی عێڕاق بۆ ساڵی 2017 هەڵبژێردرا.
bas news -
