په‌رله‌مانتارێكی هەدەپە دەبێتەوە بە ده‌رهێنه‌ری سینەمایی
نورییه گولمه‌ن و سه‌میح ئۆزاكچه ماوه‌ی 5 مانگ ده‌بێت زیندانی كراون و له كاره‌كه‌شیان دوور خراونه‌ته‌وه، تۆمه‌ته‌كه‌شیان پاڵپشتیكردنیانه له تیرۆر، به‌ڵام ئه‌و 2 چالاكوانه له‌ناو زینداندا مانیان له خواردن گرت و باری ته‌ندروستیشیان به‌ره‌و خراپی چوو.
پاشان حكوومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی نه‌دا هیچ كه‌سێك بیانبینێ، بۆیه گومان هه‌بوو كه مردبن، بەم هۆیەوە ئۆندەر ناوی لەم كورته فیلمه‌ی ناوە (دەژیێت).
سیناریۆی كورته‌فیلمه‌كه لە نووسینی تۆفان تاشتانه و سری سوره‌یا ئۆنده‌ریش ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په ئه‌ركی ده‌رهێنانه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
ئۆنده‌ر جگه له‌وه‌ی سیاسییه‌كی به توانایه، یه‌كێكیشه له سیناریسته به‌ناوبانگه‌كان و له ساڵانی هه‌شتایه‌كاندا سیناریۆی بۆ چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی نووسیوه.
bas news -
