راپەڕین.. رێگای مەرزی کیلێ قیرتاو کرا
بەختیار ئەحمەد، بەرێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاو بانی راپەڕین بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دوای ھەوڵی بەردەوامی داواکاری خەڵکی سنووری راپەرین، ھەوڵدان و بەدواداچوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن جێگری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەی پێویست بۆ قیرتاو کردنی رێگای مەرزی کێلێ دابین کرا".
بەرێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاو بانی راپەڕین، ئەوەشی خستە روو: "لەسەر فەرمانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە نیسانی ئەمساڵدا دەست بەکار بووین".
bas news -
