ژیانی شێركۆ بێكه‌س ده‌كرێته ئه‌لبوومێكی 205 وێنه‌یی
ئه‌م ئه‌لبوومه 205 وێنه‌ی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌ی شاعیر كۆچكردوو شێركۆ بێكه‌س له‌خۆ ده‌گرێت كه وێستگه‌كانی ژیانی ئه‌و كه‌ڵه شاعیره‌ی به فۆتۆ تۆمار كردووه.
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له لێدوانێكیدا به (باس‌نیوز)ی گوت وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به ئه‌رك و وه‌فای خۆمانی ده‌زانین له‌سه‌ر بودجه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری، ئه‌م ئه‌لبومه چاپ و بڵاو بكه‌ینه‌وه و چه‌ند وێستگه‌یه‌كی جیاوازی ژیانی شێركۆ بۆ بینه‌ر و رۆشنبیری كورد و بیانی تۆمار بكه‌ین.
كاروان ئه‌نوه‌ر ده‌شڵێ رێزلێنان له بلیمه‌ته‌كان و ناوداره‌كان و سه‌ركرده دڵسۆزه‌كان ئه‌ركی رۆشنبیرانن، ئێمه‌ش شێركۆ به سه‌ركرده‌یه‌كی وشه‌ی ره‌سه‌ن و كانیله‌ی شیعری كوردی ده‌زانین، ئه‌م ئه‌لبومه‌ش ته‌نها دڵۆپێكه به‌رامبه‌ر ئه‌و زه‌ریا فراوانه‌ی شێركۆ له داهێناندا پێشكه‌شی كردین، بۆیه حه‌زمان كرد ناوی بنێین قه‌ڵه‌می میلله‌تێك.
bas news-
