به‌رپرسێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆچی دوایی كرد
ڕه‌هێڵ جاف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و ڕ‌ۆشنبیرى لقى 22 ى گه‌رمیانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕاىگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه(3-8-2017) ئه‌حمه‌د عه‌زیز شێخ له‌نگه‌رى به‌رپرسی ناوچه‌ى خورماتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى وڵاتى توركیا كۆچی دوایی كرد".
گوتیشی: "ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری پێش نزیكه‌ى 20 ڕۆژ له هه‌رێمى كوردستان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ئاسایی كردووه و به‌وهۆیه‌وه تووشی هه‌وكردنى خوێن بوو بوو بۆیه ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرابۆ چاره‌سه‌ركردن".
ڕوونیشیكرده‌وه شێخ له‌نگه‌ری نزیكه‌ی 20 ساڵه له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كار ده‌كات و ماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵه به‌رپرسی ناوچه‌ى خورماتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بوو.
وا بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی پاش جێبه‌جێكردنى ڕێكاره یاساییه‌كان ته‌رمی ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌ری بهێنرێته‌وه هه‌رێمى كوردستان و له گونده‌كه‌ى خۆى به‌خاك بسپێردرێت.
ئه‌حمه‌د عه‌زیز شێخ له‌نگه‌ری ساڵى 1970 له دایكبووه، له عه‌شیره‌تى گله و دانیشتووى گوندى شێخ له‌نگه‌ری سه‌رووه، له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ى به‌هارى ساڵى 1991ی گه‌لی كورددا ڕۆڵێكى كاریگه‌ریی له سنوورى كه‌لاردا هه‌بووه.
باس‌نیوز
