پۆلیسى به‌ریتانیا ده‌ستخۆشى له گه‌نجێكى كورد ده‌كات
ئیدریس نوسه‌رتى، كه خه‌ڵكى كوردستانى ڕۆژهه‌ڵاته و ماوه‌ى 9 ساڵه له به‌ریتانیا ده‌ژى و چێشنخانه‌ی هه‌یه، به (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "ساڵێك پێش ئێستا كاتژمێر 3ى شه‌و كاتێك له چێشتخانه‌وه گه‌ڕامه‌وه، چه‌ند كه‌سێكم بینى په‌لامارى ژماره‌یه‌ك كچ و كوڕی به‌ریتانییان ده‌دات، منیش به هانایانه‌وه چووم، گوێم لێ‌بوو پرسیارییان له كچ و كوڕه‌كان ده‌كرد، ئاخۆ موسوڵمانن، یان نا؟، هه‌مان پرسیاریان له منیش كرد، له وه‌ڵامدا گوتم به‌ڵێ، كاتێك شایه‌تومانم هێنا ڕێگه‌یان پێ دام بڕۆم".
گوتیشی: "كاتێك پرسیارم لێ‌كردن بۆ له‌و كچ و كوڕانه ده‌ده‌ن، گوتیان "ئه‌وانه موسوڵمان نین"، دواتر ڕایانگه‌یاند، كه له‌به‌ر خاترى من لییان ناده‌ن، به‌ڵام گومانم له‌وه هه‌بوو، بۆیه دوایان كه‌وتم و بینیم به چه‌قۆ لێیان ده‌ده‌ن و یه‌كێكیشیان به موبایل ڕووداوه‌كه‌ى به ڤیدیۆ تۆمار ده‌كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه په‌یوه‌ندیم به پۆلیسه‌وه كرد".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه موبایله‌كه‌ى به‌هۆى كه‌مى شه‌حنه‌وه كوژاوه‌ته‌وه، پۆلیسیش دره‌نگ گه‌شتنه شوێنى ڕووداوه‌كه، گوتیشی: "تا ئه‌و كاته‌ش هه‌وڵم دا ڕێگرییان لێبكه‌م، به‌ڵام په‌لامارى منیشیان دا و برینداریان كردم، له‌كاتى دادگاییكردنى ئه‌و گروپه‌شدا، ده‌ركه‌وت كه پاكستانین و سه‌ر به ڕێكخراوى داعشن".
باسی ئه‌وه‌شى كرد، دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه و دادگاییكردنى گرووپه‌كه‌ى داعش، پۆلیس سه‌ردانى چێشتخانه‌كه‌ى كردووه و ستایشى ڕۆڵى ئه‌ویان كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه چیرۆكه‌كه له به‌ریتانیا زیاتر بڵاوبووه‌وه و ده‌نگى دایه‌وه، هه‌روه‌ها بوو به سه‌ردێڕی زۆرێك له ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كان.
باسنيوز
