هۆشیار زێباری پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کوێت تاوتوێ دەکا

 هۆشیار زێباری پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کوێت تاوتوێ دەکا
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کوێت و شاندێکی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/8/2017، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، دوێنێ لەگەڵ شاندێکی ڕاگەیاندنی کوێت و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەتەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە. جەختیشی لەوە کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی حکوومەتی کوێتیان کردووە، لە بەرامبەر هاوکاریکردنی ئاوارەکاندا.









باسنيوز
Top