ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی ماف مرۆڤ لە ساڵڕۆژى كارەساتى شنگال په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3.8.2017 ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافى مرۆڤ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، لە دواى تێپه‌ڕبوونى سێ ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتى شنگال دا، هێشتا زامه‌كانى ساڕ‌ێژ نه‌كراون، سه‌ره‌ڕای ڕزگار كردنى ژماره‌یه‌ك له هاووڵاییان، به‌ڵام ژماره‌یه‌كى زۆریش له ژێر ده‌ستى داعشدا ماون كه ڕزگار بكرێن.
به‌پێویستیش زانراوه كه مه‌ترسی بیر‌و بۆچوونه‌كانى ئه‌و گروپه و هاوشێوه‌كانى له‌به‌رچاو بگیرێت، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافى مرۆڤ ئیدانه‌ى تاوانه‌كانى گروپی تیرۆرستى داعش له‌و یاده دا كردووه و جه‌خت له‌سه‌رچه‌ند خاڵێك ده‌كاته‌وه كه پێكهاتوون له:
یه‌كه‌م، سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كان بۆ پرسی به‌جینۆساید ناساندنى كه‌یسى ئێزیدیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواى سێ ساڵ هێشتا له قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تایه و پێویستهههوڵكان چڕتر بكرێنه‌وه له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌جینۆساید ناساندنى ئه‌و كه‌یسه.
دووه‌م، ده‌بیت تاوانباران ئه‌و كه‌یسه بدرێنه دادگا، ئه‌وانه‌ى به‌رپرسن له كه‌یسه‌كه و كه‌مته‌رخه‌م بوون له كه‌وتنى مووسڵ و شه‌نگال و ده‌شتى نه‌ینه‌وا بۆ ڕای گشتى ئاشكرا بكرێن.
سێیه‌م، پێویسته كه‌سوكارى قوربانیان و خه‌ڵكى شه‌نگال قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، ناوچه‌كانیان بۆ ئاوه‌دان بكرێته‌وه و پارێزگاریان لێبكرێت و ناوچه‌كه بدرێته‌وه ده‌ستى خۆیان.
چواره‌م، پێویسته فشار بخرێته سه‌ر حكوومه‌تى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى په‌یمانامه‌ى ڕۆما واژۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ئه‌ندام له دادگاى تاونى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌ش ده‌بێت ببێته گه‌وره‌ترین مه‌رج بۆ شاندى دانوستانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
پێنجه‌م، پێویسته داوا له‌و وڵاتانه بكرێت، كه هاووڵاتییان ئه‌ندامى داعشن و ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاـهكانیان ته‌سلیم بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دادگاى بكرێن.
شه‌شه‌م، پێویسته هاوكارى ئو كچ و ژنانه بكرێت، كه ڕزگار كراون و ئێستا له كه‌مپه‌كان ده‌ژین و له بارودۆخێكى خراپن تا بتوانن ڕابهێنرێنه‌وه بۆ گه‌رانه‌وه بۆ ژیانێكى ساده و له بیر چوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه.
حه‌وته‌م، پێویسته ئاماده‌كارى ته‌واو بۆ قۆناغی دواى داعش بكرێت، هه‌روه‌ها چۆنییه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ى دێته پێشه
باس‌نیوز
