گەرمیان.. بڕێک مادەی ھۆشبەر لەناوبرا

 گەرمیان.. بڕێک مادەی ھۆشبەر لەناوبرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لێژنەیەکی تەندروستی گەرمیان، بڕێک مادەی ھۆشبەر لەناو برد، کە لەماوەکانی رابردوودا لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە دەستیان بەسەردا گیرا بوو، بە فەرمانی دادوەر، رەوانەی تەندروستی گەرمیان کرابوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/8/2017 لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان تێدا ھاتووە: "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، ناوەناوە ئەو مادە ھۆشبەرانەی لە سنوورەکەدا دەستی بەسەردا دەگرن، بۆ لەناوبردنیان بە فەرمانی دادوەر ئاراستەی تەندروستیی گەرمیانی دەکەن".

تەندروستی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتە روو: "لەم ماوەیەی رابردووشدا، لێژنەیەکی تایبەتی تەندروستیی گەرمیان، بڕێکی زۆر مادەی ھۆشبەری لەناو برد".

لە راگەیەندراوەکە، ئەوەش روون کراوەتەوە: "مادەکان لە 962.9 گرام مادەی حەشیش، 10.37 گرام مادەی کریستاڵ، 65 گرام مادەی تلیاک، 3 گرام مادەی ئەفیون، 15 گرام مادەی ئەمفیتامین، 51 دانە مادەی سلیفۆن، 2 ھەزار و 74 حەپی ھۆشبەری لە جۆرەکانی ترامادۆڵ، بارکینسۆڵ، ڤالیۆم، رۆلیترا، سینترۆفیت، کلۆنازیبام، ئاڕتین و میسادۆن".







باسنیوز
Top