سلێمانی.. پانێڵی ریفراندۆم بەرەو سەروەری کوردستان ڕێکخرا

سلێمانی.. پانێڵی ریفراندۆم بەرەو سەروەری کوردستان ڕێکخرا
ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، گرووپی (خۆر) کە گرووپێکی خۆبەخشە و لەلایەن ژمارەیەک گەنجی زانکۆکانی شاری سلێمانییەوە بەڕێوەدەچێت، پانێڵێکیان لە ژێر ناونیشانی (ڕیفرۆندۆم بەرەو سەروەری کوردستان) بۆ کۆمەڵێک پسپۆڕ و شارەزای بواری ئابووری ڕێکخست.



سەربەست مەنمی، ئەندامی گرووپی خۆر ڕایەگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2/8/2017 گرووپی خۆر لە درێژەی کاروچالاکییەکانی خۆیدا لەژێر دروشمی (ڕیفراندۆم بەرەو سەروەری کوردستان) لە دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان، پانێڵێکی بۆ کۆمەڵێک پسپۆڕی ئابووری، پیاوانی کار، بزنسمان، بەڵێندەران و نوێنەرانی یەکێتی ھەناردە و ھاوردەکارانی کوردستان، لەبارەی ژێرخان و توانا ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دا".


ئەو ئەندامەی گرووپی خۆر، ئەوەشی خستەڕوو: "بەشداربووانی پانێڵەکە توانیان گفتوگۆی چڕوپڕ لەبارەی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستانەوە بکەن، بێگومان خەڵکێکی زۆر وەک میوان بەشداربوون لە پانێڵەکەدا، ھەروەھا بیروڕای جیاواز لەبارەی ئەو پرسە نیشتمانیءەوە ئاڵوگۆڕ کرا".



روونیشی کردەوە: "گرووپی خۆر، خۆبەخشانە کار و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات، ھەروەھا لەژێر باگراوندی ھیچ حیزبێکدا نین ئامانجی ئێمەش ئەوەیە گرنگی بە پرسە نیشتمانییەکان بدەین".


BAS NEWS-
Top