قه‌ڵادزێ.. ته‌رمى ئافره‌تێك له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایه‌وه
عوسمان محه‌مه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵادزێَ، له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئافره‌تێك به ناوى (س، م)، ته‌مه‌ن 25 ساڵ، ته‌رمه‌كه‌ى به هه‌ڵواسراوه‌یى له ماڵه‌كه‌ى خۆیان له شارى قه‌ڵادزێ دۆزرایه‌وه".
گوتیشى: "به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و ئافره‌ته خنكاوه و له‌چكه‌كه‌ى خۆى له ملى دا بووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه بۆ لێكۆڵینه‌وى زیاتر و دڵنیابوون، ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى شارى سلێمانى كراوه و پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ست پێكردووه.
BAS NEWS-
