تانكهرێكى گواستنهوهى سووتهمهنى له پردێك وهرگهڕا و سووتا
نەقیب کارزان مەجید، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (2/ 8/ 2017) کاتژمێر 4:45 لەسەر رێگاى کەلار- دەربەندیخان، نزیک شارەدێی باوەنوور ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری تانکەر کە سووتەمەنی بارکردبوو لە پردێک کەوتە خوارەوە".
گوتیشی: "پاش کەوتنەخوارەوەی، تانکەرەکە سووتاوە و بەوهۆیەوە شۆفێرەکەی بریندار بووە".
ئاماژەی بەوەش کرد، كه شۆفێرەکە بەسەختی برینداربووە و لەنەخۆشخانەی باوەنوور چارەسەری سەرەتایی بۆکراوەو دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕهوانهى نەخۆشخانەی فریاكهوتنى سلێمانی كراوه".
BAS NEWS-
