هه‌ولێر.. له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
فازڵ حاجی حه‌سه‌ن گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له لێدوانێكیدا گوتی: "ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2-8-2017) له‌سه‌ر شه‌قامی كۆرنیش له شاری هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر خۆی كێشا به پێنج كه‌س كه دوو ئافره‌ت و سێ منداڵ بوونه و له‌و شه‌قامه گشتییه چاوه‌ڕوانی ته‌كسییان كردووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌و ڕووداوه‌دا هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌ش ڕایكردووه و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی به‌جێهێشتووه.
BAS NEWS-
