بەهۆى شەڕى نێوان کاسبکاران و پاسەوانانى سنوورەوە مەرزى هەڵاڵاوە داخراوه
زانا ڕه‌حمان، قائیمقامی پێنجوێن له‌لێدوانێكدا ڕاگەیاند: "دوو رۆژ بەر لە ئێستا لەنێوان ژماره‌یه‌ك له گوندنشینانى سنوورى مەرزى هەڵاڵاوا و چەند كارمەندێكى پاسەوانى سنوور شەڕ و كێشە دروستبوو، بەو هۆیەشەوە مه‌رزه‌كه لەو دیوى هەرێمى كوردستانەوە داخرا".
گوتیشى: "گوندنشینه‌كان ناڕه‌زاییان هەبووە لە شێوازى مامەڵەى كارمه‌ندانی پاسه‌وانی سنوورى ئەو ناوچەیە و دەڵێن، كێشە و گرفتى زۆرمان بۆ دروست ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا كارمه‌ندەكان گله‌ییان هەیە به‌وه‌ى ئه‌و گوندنشینانه‌ى لەو مەرزەدا كار دەكەن هاوكارییان ناكەن و كێشەیان بۆ درووست ده‌كه‌ن".
ئاماژەى بەوەشکرد، كه تائێستا كاتى كردنەوەكەى مەرزى هەڵاڵاوا دیارى نه‌كراوه، بەڵام ئەگەرێکى زۆر هەیە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا بکرێتەوە و دووبارە ئاڵوگۆڕى بازرگانى تێدا بکرێت.
BAS NEWS-
