گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی: ھەموو شتێک لە پێناو یەکڕيزیی نیشتمانی دەکەین
د.محەمەد عەلی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: "پارتی بە ھەموو حزبەکانی گوتووە، وەرن با دانووساندن بکەین، نیەتی پارتی ئاشکرایە، ئەندامانی پارتی لە لێژنەی ریفراندۆم، ھەڵوێستەکانیان لەگەڵ حزبەکانی دیکە رەنگدانەوەی ھەبوو، کە دەبێت پەرلەمان کاراببێتەوە، بۆیە پارتی ھەموو رێگاکانی گرتوەتەبەر".
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوەشی خستە روو: " لەگەڵ گۆڕان چاوەڕوانی کۆبوونەوەین، ئەوەی کردوومانە دەستپێشخەریە، پارتی ئامادەیە ھەمووشێک بکات لەپێناوی یەکڕیزی نیشتمانی".
گوتیشی: "گەشبینین بەوەی کە کۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان دەرئەنجامی ھەبێت، ئەوانیش بەزووترین کات وەڵام بدەنەوە کات بەفریۆ نەدرێت".
باسنيوز
