بارزانی لەگەڵ نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بووەوە
لە راگەیەندراوەکەدا، هاتووە، رۆژی چوارشەممە 2\8\2017 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یان کۆبیش، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، کۆ بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، مەسعود بارزانی و یان کۆبیش تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییە هەنووکەیی و ئایندەییەکانی هەولێر و بەغدایان کردووە، جگە لە گفوتگۆکردن لەبارەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، باسی ئەو راپۆرتەی کردووە، کە لەبارەی عێراقەوە دراوەتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە ناوەڕۆکی راپۆرتەکە ئاگادار کردووەتەوە.
باسنیوز
