لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان: بە بەرنامە كار بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم دەكەین

لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان: بە بەرنامە كار بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم دەكەین
سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند، بۆ كاركردن لەسەر پرسی ڕیفراندۆم بەرنامە و پلانیان هەیە.



سیراج خەیلانی، سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند: ئەولەویەتی كارەكانی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئەوەیە كە چۆن بتوانن لە ڕۆژی 25ی ئەیلوولد هانی خەڵك بدەن هەتا دەنگی (بەڵێ) بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بدەن".



دەشڵێت لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەگەڵ وەزارەتی لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی بتوانن لەڕێگای مامۆستایانی ئایینی و دەقە ئایینییەكانەوە هانی خەڵك بدەین بۆ ئەوەی پرسەكە بە پرسێكی شەرعی و نیشتمانی خۆیان بزانن.



ئاشكراشی كرد: "پلانیان هەیە، لە سەرەتای مانگی 9ی 2017وە لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی كۆ ببنەوە بۆ ئەوەی بەرنامەیان بۆ دابنێین کە لەڕێگای دەقە ئایینی و وتارەكانیانەوە هانی خەڵك بدەن بۆ ئەوەی بێنە سەر سندووقەكانی دەنگدان.



لە ڕۆژی 2017/7/6 لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین بە سەرپەرشتیی مەسعودد بارزانی کۆبوونەوە و بڕیار درا ڕێکەوتی 2017/9/25 ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.





باسنيوز
Top