خوشك و برایه‌ك له ده‌ریاچه‌ى دوكان خنكان
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 1/ 8/ 2017) خوشك و برایه‌ك له به‌نداوى دوكان خنكان، كه ماوه‌یه‌كه به‌مه‌به‌ستى كارى ئاژه‌ڵدارى له سنووره‌كه نیشته‌جێن.
ساڵح كڵێسه‌یى، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى خدران، له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "ئه‌و دوو كه‌سه‌ى خنكاون خوشك و برای یه‌كدین، ساڵانه بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستى ئاژه‌ڵدارى ڕوو له گوندى مێوژه‌ى سنورى شاره‌دێى خدران ده‌كه‌ن له‌نزیك به‌نداوى دوكان".
گوتیشى: "به‌ڵام ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتێکدا مەلەیان کردووە، خنکاون و دواتر لەلایەن هاووڵاتیانەوە تەرمەکانیان هێنراوەتە دەره‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه بەمەبەستی توێکاری پزیشکیی، ته‌رمه‌كانیان ڕەوانەی پزیشكی دادوه‌رى کراون.
كچه‌کە ته‌مه‌نی چوارده ساڵه و ناوی (ح، ج)ـه و کوڕەکەش ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵه و ناوی (ج، ج)ـە.
bas news-
