نەجمەدین کەریم: عێراق بەمشێوەیە ناتوانێت بە یەک پارچەیی بمێنێتەوە

نەجمەدین کەریم: عێراق بەمشێوەیە ناتوانێت بە یەک پارچەیی بمێنێتەوە
پارێزگاری کەرکووک، بۆ کەناڵێکی ئەمریکی رایگەیاند کە چیتر کورد ناتوانێت لە عێراق بمێنێتەوە.



نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک، لە دیمانەیەکی کەناڵی (CNN) ئەمریکی رای گەیاند: "مێژووی پەیوەندییەکانی کورد و عێراق و ئەو ستەماکارییانەی لە کورد کراوە لە لایەن بەغداوە دەیسەلمێنێت کە چیتر کورد ناتوانێت لە عێراق بمێنێتەوە".


پارێزگاری کەرکووک، ئەوەشی خستووەتە روو: "زۆر لایەن و وڵات ھەن دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق دەکەن، ئەگەر عێراق بەھەمان رێچکەی ئێستای بەردەوام بێت، باوەڕ ناکەم بە یەک پارچەیی بمێنێتەوە".



ئاشکراشی کرد: "سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا ھاوکاری زۆری عێراقییەکانی کردووە،‌ بەڵام ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی عێراق، ئەمریکا بە ‌دوژمنی خۆیان دەزانن".
bas news-
Top