نێچیرڤان بارزانی و سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د كۆبوونه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد.
شانده‌كه‌ی پارتی له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ) كه‌وتووه ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر چاككردنی خێرای مووچه و بژێوی خه‌ڵك و هه‌رچی زوو چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی هاووڵاتیان .
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئایندهی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كراوه جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گۆرانكاری ناوچه‌كه به‌هه‌ند وه‌ربگرن و هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستیان له پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا و هه‌روه‌ها پاراستنی یه‌كریزی نیشتمانی و هه‌وڵدان بۆ ئاشتهوایهكی نیشتمانی گشتگیر، كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدار بن.
له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ریفراندۆم و ئاماده‌كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی تاوتوێكرا خوازرا په‌له بكرێت له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و نه‌هێشتنی ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌می دایه.
bas news-
