هه‌ڵه‌بجه‌.. كاره‌با گه‌نجێكى كرێكارى كرده‌ قوربانیی

هه‌ڵه‌بجه‌.. كاره‌با گه‌نجێكى كرێكارى كرده‌ قوربانیی
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ، ڕایدەگەیەنێ، بەهۆی تەزووی کارەباوە گەنجێکی هەڵەبجە گیانی لە دەستدا.



بارزان عوسمان ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ، ڕاگەیاند: "سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (1/8/2017) ، گەنجێکی تەمەن ۲٥ ساڵی هەڵەبجە، کە خوێندکار بووە، لە کاتی کارکردن بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا".



گوتیشی :"ئەو گەنجە دانیشتوی گەرەکی کانی قوڵکەی هەڵەبجەیە، دواى گیان له‌ده‌ستدانى، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری هەڵەبجە کراوە و لە ئێستا پەڕاوی ڵێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێکخراوە".
bas news-
Top