دوو کچی دیکەی کوردی ئێزدی رزگار کران
بەرەکات شەمۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، ئەمڕۆ سێشەممە راگەیاند: "کچێکی چوار ساڵی کوردی ئێزدی لەناوی شیلان فاروق، خەڵکی گوندی نەسری لە شارۆچکەی شنگال، ئەمڕۆ لە دەستی تێرۆریستانی داعش رزگار کرا، ئەوکاتەی ئەو کچە رفێندرا بوو، تەمەنی تەنیا ساڵێک بووە، لەگەڵ خێزانەکەی رفێندرا بوو، ئێستا ئەو ناتوانێ بە زمانی دایکی قسە بکات، زۆر لە مندالەکانی ئێزدی کە رزگار دەکرێن، زمانی کوردییان لەبیر کردووە و بە زمانی عەرەبی سووری، لیبیایی و تورکمانی قسە دەکەن".
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، ئەوەشی خستەڕوو: "کچێکی دیکەش بەناوی (م. و ) تەمەن 14 سالی، لەدەست تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ رزگار کرا، بە سەلامەتی گەیشتەوە ناو خێزانی خۆی".
bas news-
