بنه‌ماڵه‌ى فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی پشتیوانيى له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن
كچێكى فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى له ساڵیادى كۆچى دواى باوكی‌دا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه ڕێچكه‌ى باوكى به‌رناده‌ن و هه‌نگاو به‌ره‌و ڕیفراندۆم ده‌نێن له پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا.
ناز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى، به‌ڕێوه‌به‌رى كتێبخانه‌ى گشتیى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ڕێگایه‌ى كه سه‌ركرده‌كانى كورد و باوكم له پێناو سه‌ربه‌خۆیى كوردستان گرتیانه‌به‌ر، ئێمه لێی لاناده‌ین و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه به‌رده‌وام ده‌بین، به‌دڵنیاییشه‌وه بنه‌ماڵه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پرسی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیدایه".
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 1/ 8/ 2017) له ساڵیادى كۆچى دواى فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، له په‌رله‌مانى كوردستان پێشانگایه‌كى فۆتۆگرافى تایبه‌ت به‌و سه‌ركرده‌یه كرایه‌وه، كچه‌كه‌ى ده‌ڵێت: "ئامانج له كردنه‌وه‌ى ئه‌م پێشانگایه له په‌رله‌مانى كوردستاندا ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ست له ناو ده‌ست بنێن و به كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی بنێن".
فه‌له‌كه‌دین سابیر مه‌حموود كاكه‌یى، له ساڵی 1943 له شارى كه‌ركووك له‌دایك بووه، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پۆستى حزبی و حكوومى دیكه‌ى وه‌رگرتووه، له شۆڕشى ڕزگاریخوازى گه‌لى كوردستان به‌شداری كردووه، له 31ى ته‌مووزى ساڵى 2013 كۆچى دواى كرد.
bas news-
