سەرۆكایەتی كۆماری توركیا: كورد لەسەر حەقن بەڵام ریفراندۆم چارەسەر نییە
ئیبراهیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند كە کورد هەرێمێکی فیدراڵ و پەرلەمانیان هەیە و هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن. پێویستە بۆ چارەسەری کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا ژینگەیەکی پراکتیکتر دروست بکرێ، لەوبارەیەوە لەسەر حەقن.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند كە ریفراندۆم شێوازێک نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق، گوتی ''کوردەکان خۆیان هەرێمێکی فیدراڵییان هەیە، پەرلەمانیان هەیە و هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن. پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا ژینگەیەکی پراکتیکیتر درووست بکرێت، لەوبارەیەوە لەسەر هەقن''.
ئیبراهیم کاڵن لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی تی ڤی نێتدا باسی لەوە کرد كە تورکیا پەیوەندییەکی دراوسێیانەی لەگەڵ عێراقدا هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ زۆر پێشتر لە ئێستە و لەگەڵ هەریەک لە عەرەب، کورد و تورکمانەکانی عێراقدا درێژەیان بە پەیوەندیی خزمایەتیان بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ داوە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە جەنگی کەنداو بووەتە هۆی دروستبوونی شۆکی گەورە لە عێراقدا و سایکۆلۆجیا، پێکهاتەی کۆمەڵگە و تەنانەت پەیوەندییە مرۆییەکانیش گۆڕانی بەسەردا هاتووە و کێشەکان کراونەتە قەیران و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق گیرۆدەی ئەو کێشانەیە کە لە ئەنجامی بوونی پێکهاتەیەکی ناوەندیی لاواز و گیروگرفتی ئەمنیی هاتوونەتە ئاراوە و باسی لەوە کرد ئەو کەسەی دەسەڵات دەگرێتە دەست سەرگەرمی ئەو کێشانە دەبێت.
كاڵن لەبارەی دۆخی ناوەخۆی عێراقەوە گوتی "پێویستە رووبەرێکی سیاسی ئەوتۆ درووست بکرێت کە هەمووان لە ئامێز بگرێت و کارێک بکات هەست بکەن سەر بە عێراقن. ئەمە لە ئێستادا بوونی نییە. بەغدا ناتوانێت ئەو متمانە بە خۆکردنە لە لای تەواوی عێراق بهێنێتە ئاراوە. کێشەکە تەنها ئەوە نییە گردبوونەوەی شیعەکان پێکەوە و پێکهێنانی بەرە نییە لە بەرامبەر گرووپەکانی دیکەدا. هاووڵاتییان حکوومەتێکی دادپەروەرانەتر، شەفافتر و کاریگەرتریان دەوێت".
كاڵن لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانەوە ئاماژەی بە شاری كەركووك كرد و گوتی "بهشداركردنی كهركووك له ریفراندۆمەكهدا عهرهب و توركمانهكان بایكۆتی دهكهن". ههروهها گوتی ریفراندۆم شێوازێک نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق، چونكە کوردەکان خۆیان هەرێمێکی فیدراڵییان هەیە، پەرلەمانیان هەیە و هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا پێویستە ژینگەیەکی پراتیکیتر درووست بکرێت. لەوبارەیەوە لەسەر هەقن. كاتێک له بهغدا دهپرسن دهڵێن كه به پێی دهستوور لەسەدا 17ی بودجهیان دهدهینێ، بهڵام به خۆیانیشمان گوتووه كه توانامان ههر ئهوهندهیه، ئهوه بابهتێك نییه چارهسهر نهكرێت، بابهتێكه پێویسته ئیداره بكرێت. ئهوهیش فۆرمێكی ئەفسوناوی نییه. له عێراق ههموو شتێك زۆر باش بهڕێوه ناچێت تا بڵێین تهنها پهیوهندی بهغدا و ههولێر خراپه".
bas news-
