پەرلەمانتارێکی كورد تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو

پەرلەمانتارێکی كورد تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو
ئەمڕۆ بەهجەت یڵدرم پەرلەمانتاری هەدەپە لە شاری ئادیامانی باكووری كوردستان لە شاری هاتای تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو.


بەپێی زانیارییەكان، زیا فورات شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەیە و راوێژکاری پەرلەمانتارەکەشە، کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکەی لەسەر رێگەی سەرەکی هاسا-عەنتاب لەدەست داوە. دواتر خۆی کێشاوە بە بەربەستەکاندا و پاشان بە ئۆتۆمبیلێکدا کە لەسەر هەمان ئاراستە بووە.


پەرلەمانتار بەهجەت یڵدرم بێ ئەوەی بریندار بێت لە رووداوەکە رزگاری بووە و راوێژکارەکەشی لە رێگەی ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی کرکهان گوازراوەتەوە.
bas news-
Top