پەرلەمانتارێکی كورد تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو
بەپێی زانیارییەكان، زیا فورات شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەیە و راوێژکاری پەرلەمانتارەکەشە، کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکەی لەسەر رێگەی سەرەکی هاسا-عەنتاب لەدەست داوە. دواتر خۆی کێشاوە بە بەربەستەکاندا و پاشان بە ئۆتۆمبیلێکدا کە لەسەر هەمان ئاراستە بووە.
پەرلەمانتار بەهجەت یڵدرم بێ ئەوەی بریندار بێت لە رووداوەکە رزگاری بووە و راوێژکارەکەشی لە رێگەی ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی کرکهان گوازراوەتەوە.
bas news-
