قوتابیه‌ك له ده‌ربه‌ندى ڕانیه خنكا
ڕائید (حسێن عه‌بدوڵا)، گوته‌بێژى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستى مه‌له‌كردن گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵ ڕووى له ده‌ربه‌ندى ڕانیه كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئاوه‌كه‌دا خنكا".
گه‌نجه خنكاوه‌كه، قوتابیه و ناوى (ب، م)ـه، دانیشتووى گوندى كانى تووى سه‌ر به شاره‌دێى بنگردى شارى دوكانه.
گوتیشى: "دواى ئاگاداركردنه‌وه‌مان، تیمه‌كانمان توانییان له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ته‌رمه‌كه‌ى بدۆزنه‌وه، دواتر به‌مه‌به‌ستى توێكاریى پزیشكى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى ڕانیه كرا".
جێى ئاماژه‌یه هه‌ر ئه‌مڕۆ له به‌نداوى دوكاندا خوشك و برایه‌كى دیكه كه مندال بوون له‌كاتى مه‌له‌كردندا خنكان.
bas news-
