"كریستیانه‌كان خۆیان به هاوچاره‌نووسی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌زانن"
رۆژی سێشه‌ممه 1ـی8ـی 2017 له‌سه‌لاحه‌دین (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (یونادم یوسف كه‌نا) سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه پێكهاتبوو له ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری.
له دیداره‌كه‌دا شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش و بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و دوایین پێشكهاته سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی تاوتوو كرا.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا شاندی میوان قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان به‌رز نرخاند و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كریستیانه‌كان خۆیان به هاوچاره‌نووسی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌زانن، چونكه ته‌نیا له كوردستان ره‌چاوی ماف و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كان ده‌كرێت و ده‌پارێزرێن.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا (سه‌رۆك بارزانی) له گوته‌یه‌كدا رۆشنایی خسته‌سه‌ر مێژووی ژیانی گه‌لی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق و ئه‌و هۆكارانه‌ی باس كرد، كه هانی گه‌لی كوردستان ده‌دات به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێت، ئه‌وه‌یشی دووپاتكرده‌وه ره‌چاوكردنی ماف و داواكارییه‌كانی خوشك و برا كریستیانه‌كان پره‌نسیپێكی جێگیری ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستانه و داوایشی كرد كه پارته كریستیانه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كۆببنه‌وه و به هاوبه‌شی له‌سه‌ر داواكاریی و تێبینییهكانی خوشك و برا كریستیانه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێك و بیخه‌نه‌ڕوو.
kdp-
