دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی ناو ماڵی بۆ گەڕەکێکی مووسڵ دابین کرد

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی ناو ماڵی بۆ گەڕەکێکی مووسڵ دابین کرد
بەھۆی خراپی بارودۆخی خەڵکی ناوچەکە و شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جۆرەھا پێداویستی ناوماڵی بە ھەماھەنگی ئیغاسەی ئیسلامی گەیاندە شاری مووسڵ.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئیغاسەی ئیسلامی کاروانێکی ھاوکارییان گەیاندە دانیشتوانی شاری مووسڵ و ٣٠٠ خێزان سودمەند بوون.

ھاوکارییەکان پێکھاتبوون لە دۆشەک، بەتانی، جلوبەرگ و کەرەستەکانی دیکەی ناو ماڵ.

جێگای ئاماژەیە لەماوەی دوو ھەفتەدا ئەمە چوارەمین کاروانی ھاوکارییەکانە کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەیگەیەنێتە شاری مووسڵ.








باسنيوز
Top