دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی ناو ماڵی بۆ گەڕەکێکی مووسڵ دابین کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئیغاسەی ئیسلامی کاروانێکی ھاوکارییان گەیاندە دانیشتوانی شاری مووسڵ و ٣٠٠ خێزان سودمەند بوون.
ھاوکارییەکان پێکھاتبوون لە دۆشەک، بەتانی، جلوبەرگ و کەرەستەکانی دیکەی ناو ماڵ.
جێگای ئاماژەیە لەماوەی دوو ھەفتەدا ئەمە چوارەمین کاروانی ھاوکارییەکانە کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەیگەیەنێتە شاری مووسڵ.
باسنيوز
