رێکخراوێکی نێودەوڵەتی پڕۆژەیەکی تواناسازی و گەشەپێدانی ئافرەتان لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات
ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/2017، شاندێکی رێکخراوی Women for Womenی نێودەوڵەتی، سەردانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی کوردستانی کرد، لەلایەن پەخشان زەنگنە، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و فلۆرین گۆرگیس، سێودین بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی ئەنجومەن پێشوازی کران، کە پێکھاتبوو لە کاسلین کامبێڵ، جێگری سەرۆکی رێکخراوەکە و بە یاوەری مەندانە ھێندیسی، بەرپرسی رێکخراوەکە تایبەت بە دۆسیەی عێراق و سووریا.
لە دیدارێکی ھاوبەشدا، چەندین پرسی تایبەت بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوولا قسە و باسی لە بارەوە کرا، بەتایبەتی ئەنجامدانی پڕۆژەی ھاوبەش لە بوارەکانی تواناسازی و گەشەپێدانی ئافرەتان لە ھەرێمی کوردستاندا.
باسنيوز
