له 10 ڕۆژى داهاتوو شاندى باڵاى ڕیفراندۆم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، ئه‌ندامى شاندى باڵاى ڕیفراندۆم و سه‌رۆكى پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانى ڕاىگه‌یاند: "پلانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم ئه‌وه بوو، كه سه‌ردانى وڵاتانى دراوسێ و به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ئه‌ندامن له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌ن، به‌ڵام له دوا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆمدا بڕیاردرا كه له‌ماوه‌ى 10 ڕۆژی داهاتووا شاند ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ن".
ئه‌ندامەکەی شاندى باڵاى ڕیفراندۆم گوتیشی: "به پێویست زانرا كه پێشه‌كى شاند ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خاڵه ناكۆكانه‌ى هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها زانیاریان له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم پێ بده‌ین و تێ‌یان بگه‌یه‌نین، چونكه ده‌بێت ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێمى كوردستان ڕیفراندۆم تیایاندا له كه‌شوهه‌وایه‌كى سه‌قامگیردا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش شانده‌كان یه‌كه‌م جار سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن، پاشان هه‌وڵده‌درێت په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه و كێشه ناوخۆییه‌كانیش چاره‌سه‌ر بكرێن".
دەشڵێت، كه له دواى ڕۆژى 10/8/2017ەوه شانده‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ست ده‌كه‌ن به سه‌ردانى كردنى وڵاتانى دراوسێ، ئه‌ورووپا، ئه‌مریكا و ڕووسیا، به‌تایبه‌ت له‌كاتى سه‌ردانیكردنى وڵاتانى دراوسێ دا پێویسته له وڵاتانى توركیا و ئێران بگه‌یه‌نرێت، كه دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستان بۆ ئاینده‌ى ئێمه‌یه، هه‌روه‌ها دروستكردنى ده‌وڵه‌تێكیش له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌وان، به‌ڵكوو ده‌بێته هاوپه‌یمانێكى ستراتیژى و سیاسیی و بازرگانى باش.
باس‌نیوز
