پەروەردەی سلێمانی ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/2017، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، کە تێیدا داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان و قوتابخانەکان دەکات، کە بۆ وەرگرتنی منداڵان و قوتابییان لە ناوەندەکانی خوێندندا، ھاوکارییان بکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئێستا ژمارەی منداڵان و قوتابییان زیادی کردووە، بەڵام ژمارەی بینایان کەمە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش ھاتووە: "بەھۆی ئەو قەیرانەوە، نەتوانراوە ئەو بینایانەی دەست بە دروسکردنیان کراوە، تەواو بکرێن".
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، کە قوتابییەکی زۆر ناویان لە ناوەندەکانی خوێندن دەکەن، بۆیە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ھیوای وایە، ھەموان پشتیوانیی یەک بن "بۆ ئەوەی جگەرگۆشەکانی شارەکەمان لە خوێندن بێ بەش نەبن".
باسنیوز
