نه‌جمه‌دین كه‌ریم: كاتی جیابوونه‌وه‌یه له عێراق
پارێزگاری كەركووك له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی رایگه‌یاند "مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و عێراق و ئەو ستهماكارییانهی له كورد كراوه له لایه‌ن به‌غداوه ده‌یسه‌لمێنێت چیدیكه كورد ناتوانێت له عێراق بمێنێته‌وه".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتیشی "ئه‌گه‌ر عێراق به‌هه‌مان رێچكه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت، باوه‌ڕ ناكەم به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه".
جەختیشی کردەوە، زۆر لایه‌ن و وڵات هەن ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق ده‌كه‌ن.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوكاری زۆری عێراقییه‌كانی كردووه، به‌ڵام ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌كانی عێراق، ئه‌مریكا به دوژمنی خۆیان ده‌زانن.
K24
